وەزیری بەرگری تورکیا: ئامادەین بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری منبج
وێستگەنیوز-
وەزیری بەرگری تورکیا
ئاماژەی بەوەداوە "هێزه سه‌ربازییه‌كانمان
هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ منبج".
ئەمڕۆ چوارشەممە خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، دەربارەی
دوایین ئامادەکارییەکانی سوپاکەی بۆ هێرشکردنە سەر مەنبەج ڕایگەیاند "پلانه‌كان
داڕێژراون و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون. له قۆناغی داهاتوودا به‌پێی كات و
شوێن كاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌په‌گه به‌رامبه‌ر وڵات، سنوور
و گه‌له‌كه‌مان كۆتایی پێ ده‌هێندرێت".
خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر
بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیای له قه‌زای یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای شرنه‌خ
به‌سه‌ركردووەەتەوە.
وه‌زیری به‌رگری
توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات بوونه‌ته شوێنی مانەوەی یەپەگە ، کە ئەو بە "تیرۆرست" ناویان دەبات.
وه‌زیری به‌رگری توركیا وتوشیەتی "ئه‌وه‌ی
ئێمه ده‌یكه‌ن ته‌نها و ته‌نها له پێناو هێنانه‌دی ئاسایشی گه‌ل و سنووره‌كانمانه، به هیچ جۆرێك چاومان نه‌بڕیووه‌ته خاكی هیچ وڵاتێك، رێزگرتنی ئێمه له یه‌كپارچه‌یی
خاك و یه‌كڕیزی سیاسیی سووریا و عێراق بێپایانه".
ئەم وتانەی وەزیری بەرگری تورکیا لەکاتێکدایە ئێستا شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراوە و بەپێی وتەکانی ڕابردوی سەرۆکی تورکیا و بەرپرسانی تورک ئەوان دەیانەوێت ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیربکەن و هێزە کوردەکانی لێدەربکەن.
هــ. ب
AM:11:12:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت