دادگایەکی ئێران گەنجێکی کوردی بەتۆمەتی یارمەتیدانی پارتە کوردییەکان بە ٥ ساڵ زیندانیکردن سزادا


وێستگەنیوز-

دەزگای دادوەریی ئێران، بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئیران حوکمی بەندکرانی بەسەر لاوێکی کورد دا سەپاند.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو "لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی سێی دادگای شۆرشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفی، هاووڵاتیەکی کوردی بە ناوی "مەجید تیباش" بە ٥ ساڵ بەندکران سزادا.

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەدا "ئەو سزایە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بە سەر ئەو لاوەدا سەپێندراوە".

هــ. ب


AM:10:39:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو