نوێترین زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی
نێچیرڤان بارزانی.. دێتە سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كۆده‌بێته‌وه.
وێستگه نیوز، ئه‌وه‌شی زانیوه، كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌یه كه‌له دوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له 18ی شوبات و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاتووه‌ته ئاراوه.
هه‌روه‌ك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بخرێته‌وه به‌رباس و هه‌وڵی یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان ده‌درێت به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئێمه‌و پارتی هه‌ر ده‌بێت بگه‌ینه رێككه‌وتن و وڵات به‌و جۆره به‌ڕێوه نابرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌و پارتی نه‌پچڕاوه و رۆژانه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامن".
پێشتر له 5ی شوباتی 2019، یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتن كه 18ی شوبات په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له هه‌ولێر بۆ پرسی پارێزگاری كه‌ركوك كۆببێته‌وه.
به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە میدیاکانەوە رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عیراق له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك پاكێج بێت، به‌ڵام پارتی ئه‌مه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه یه‌كێتی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 18ی شوباتی كرد.
هــ. ر
AM:10:22:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 24624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت