کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن ١٧ ساڵ بەهۆی سەرماوە ڕەقبویەوە و گیانی لەدەستدا

‌وێنە.. ئەرشیف

وێستگەنیوز-

لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی زوقم و سەرماوە ڕەق بویەوە.

ماڵپەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە "ڕۆژی سێشەممە١٩ی شوباتی ٢٠١٩، تەرمی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری نەنۆڕی بانە دۆزروەتەوە".

ماڵپەری هەنگاوی ئاماژەی بەوەداوە "بەهۆی بونی زوقم و سەرمایەکی زۆەوەر ئەو کۆڵبەرە و گیانی لە دەست داوە".

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵی لەماوەی ٥٠ ڕۆژدا، ئەمە پێنجەمین کۆڵبەری کوردە کە بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست داوە.

هــ. ب


AM:10:09:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت