كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به‌هۆی (هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنەوە) ئۆفیسی ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایدەگەێنێت "بۆ دورخستنەوەی کەناڵەکەی لە فشار و هەڕەشەکانی داخستنی ئۆفیس و پەخشی ئێن ئاڕ تی بباتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان".

به‌پێی هه‌واڵێكی فه‌رمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كه‌ شه‌وی ڕابردوو بڵاوكراوته‌وه‌ و ڕایگەیاندوە "پاش هەڕەشە و فشارە بەردەوامەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە رێگەی دەزگا فەرمیی و نافەرمییەکانەوە بۆ رێگریکردن و داخستنی ئێن ئاڕ تی، کەناڵەکە تا ئێستا بەردەوامە و بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەکانی داخستنیشی، دامەزراوەی میدیایی نالیا بڕیاریداوە ئۆفیس و پەخشی کەناڵەکە بباتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

 

كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی باسی له‌وه‌ش كردووە "ئه‌م هەوڵەی دامەزراوەکە بۆ ئەوەیە لە حاڵەتی نەخوازراودا و لە ئەگەری داخستنیدا، کەناڵەکە بتوانێت لە پەخش و پێدانی زانیاریی بەهاوڵاتیان بەردەوام بێت".

 

کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١دا دەستی بە پەخشی خۆی کرد، دوای دوو رۆژ و لە ٢٠ی شوبات لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا و جگە لەو جارەش دواجاری دیکە بۆ ماوەی جیاواز لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمەوە بە هۆکاری پشێوی نانەوە داخراوە.


 

هــ. ب

 


AM:09:43:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو