منداڵێکى ونبووی هەڵەبجە دوای ٣١ ساڵ دۆزرایەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکى کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ڕایگەیاندوە "منداڵێکى دیکەى ونبووی هەڵەبجە لەلایەن خێزانەکەیەوەلە وڵاتی ئێران ناسراوەتەوە".

لوقمان عەبدول‌قادر سەرۆکى کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ڕایگەیاند "دوای دۆزینەوەی منداڵێکی وونبوو وە خستنە ڕووی بەڵگە یاساییەکانی کە لەلایەن وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوو وڵاتی ئیران و عێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تارانەوە پەسەند کران".

لوقمان عەبدول‌قادر ئاماژەی بەوەداوە "ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە خێزانیکی هەڵەبجەیی سەردانی وڵاتی ئێرانیان کرد و سمپڵیDNAیان کـــــرد و لە ئەنجامدا بە منداڵی ئەو خێزانە دەرچووە".

سەرۆکى کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئەوەشی وتوە "ئەمڕۆ پێنج‌شەمممە لە شاری تاران وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئیران بانگهێشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لــە تاران ، نوێنەرایەتی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و خیزانی مناڵەکەی کردووە بە مەبەستی سازدانی مەراسیمێک و ناساندنی ئەو منداڵە ونبووە".

بە پێی ئەو وێنانەش کە بڵاوکراونەتەوە منداڵەکە ناوی خەلیل ساڵح مەحمودە و لە کاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ونبووە.

بەپێی ئامارێکی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە "لەئێستادا 74 خێزانی هەڵەبجەیی داوای 174 منداڵ دەکەن کەلەکاتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە ونبوون و نەدۆزراونەتەوە.

هــ. ب

 


AM:09:26:21/02/2019










ئه‌م بابه‌ته 2316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت