بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی شكستهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌به‌رده‌م هێرشی سوپای ئه‌ڵمانیادا له جه‌نگی جیهانی دووه‌م بڵاوكرانه‌وه كه یه‌كه‌مجاره بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌می بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه یه‌كه‌مجاره بڵاوده‌كرێنه‌وه و تیایاندا هه‌زاران ئۆتۆمبێل و تانكی سه‌ربازی ده‌ركه‌وتوون كه هاوپه‌یمانان له‌دوای كشانه‌وه‌یان له شاری دنكركی فه‌ڕه‌نسا له كه‌ناری باكووری فه‌ڕه‌نسا له‌دوای خۆیان به‌جێیانهێشتووه.
دوای ئه‌وه له ساڵی 1940دا سوپای ئه‌ڵمانیا فه‌ڕه‌نسا داگیر كرد و هێرشی كرده‌سه‌ر شاری دنكرك، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كشانه‌وه‌یه‌كی خێرایان ئه‌نجامدا كه به‌گه‌وره‌ترین كشانه‌وه له مێژوودا داده‌نرێت و له‌دوای خۆیان چی ئۆتۆمبێل و تانكیان هه‌بوو، به‌جێیان هێشت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وێنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانییه‌وه گیراون و له‌ڕێی پیاوێكی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه كه ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی وێنه مێژووییه‌كان ده‌كات و داوایكردووه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه.
له وێنه‌كاندا گۆڕستانێكی گه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره سه‌ربازییه تێكشكاوه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دوای كشانه‌وه‌ی خێرایان له شاری دنكرك ده‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌ڵمانی ده‌ركه‌وتوون كه له ته‌نیشت تانكه فه‌ره‌نسیه‌كان وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی وێنه بگرن.
رۆژنامه‌كه له زاری ئه‌و پیاوه‌ی وێنه‌كانی لێوه‌ده‌ستكه‌وتووه، ده‌ڵێت: "وێنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانییه‌وه گیراون و تیایاندا ته‌ركیز نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر شكستی هاوپه‌یمانان یان سه‌ركه‌وتنی نازییه‌كان، به‌ڵكو ته‌نها راستی دیمه‌نه‌كان دوای رووداوه‌كانی ئه‌و ساڵه ده‌گوازێته‌وه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دوای پێشڕه‌وه‌ی نازییه‌كان به گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی له مێژوودا داده‌نرێت و له ماوه‌ی 27ی ئایار تا 4ی حوزه‌یران 338 هه‌زار سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له رێی ده‌ریاوه له فه‌ڕه‌نسا كشێنرانه‌وه و رزگاركران.
راشیگه‌یاند كه له كاتی هێرشه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆسه‌ر ئه‌و شاره نزیكه‌ی 11 هه‌زار سه‌بازی به‌ریتانی كوژران و زیاتر له 40 هه‌زار سه‌رباز به‌دیل گیران.
جه‌نگی جیهانیی دووه‌م له 1ی ئه‌یلولی ساڵی 1939 ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی شه‌ش ساڵی خایاند، له رۆژی 2ی ئه‌یلولی ساڵی 1945 جه‌نگه‌كه به سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و شكستهێنان ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كۆتاییهات و 70 ملیۆن كه‌س له‌و جه‌نگه‌دا بوونه قوربانیی.
PM:09:30:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 8852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت