نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه ئێستا ته‌ندروستیی نوسه‌ر و مێژونوس و ئه‌كادیمیی گه‌وره‌ی كوردستان د. كه‌مال مه‌زهه‌ر خراپه".
د.یوسف محه‌مه‌د سادق په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 20ی شوباتی 2019 سه‌ردانی نوسه‌ر و مێژونوس و ئه‌كادیمیی گه‌وره‌ی كوردستان د. كه‌مال مه‌زهه‌رمان له شاری بۆن له ئه‌ڵمانیا كرد.
د.یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه ئێستا ته‌ندروستیی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر خراپه و پێویسته سوپاس و ده‌ستخۆشیی بێپایان ئاڕاسته‌ی خاتو شه‌هلای خێزانی و نه‌جات خانی خوشكی د. كه‌مال بكه‌ین كه ماندونه‌ناسانه و له‌خۆبوردوانه شه‌و و ڕۆژ له بارودۆخێكی سه‌خت دا بۆ زیاتر له سێ ساڵه چاودێریی ته‌ندروستی و ژیانی دكتۆری ئازیز ئه‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: "به‌هیوای باشبوونی ته‌ندروستیی ئه‌م نوسه‌ره گه‌وره‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان".
د.یوسف محه‌مه‌د نووسیویه‌تی: "ئه‌توانرێ د. كه‌مال به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مێژونووسه‌كانی هه‌مو مێژوی كوردستان بناسرێت. ئه‌و به درێژایی ده‌یان ساڵ خه‌ریكی ساخكردنه‌ووی مێژوی گه‌له‌كه‌مان و ده‌ستخستن و بنكۆڵكردنی هه‌زاران دێكومێنتی بێگانه بوو له‌سه‌ر مێژوی دێرین و نزیكی كورد. هه‌ر بۆیه‌ش مێژوی گه‌لێك قه‌رزاری خزمه‌ته‌كانی ئه‌م پیاوه‌یه".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك له میدیاكان هەواڵی کۆچی دوایی د.کەمال مەزهەریان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواتر د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلیمانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند كه "په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕێز خاتوو نه‌جات مەزهەر خوشكی به‌ڕێز پرۆفیسۆر د. كه‌مال مه‌زهه‌ره‌وه كرد له ئه‌ڵمانیا كه هاوه‌ڵیی به‌ڕێزیان ده‌كات، بۆ لێپرسینەوە لە تەندروستی د.کەمال".
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی: "خاتو نەجات مەزهەر دڵنیایكردینه‌وه كه جه‌نابی دكتۆر له ژیاندایه و ته‌مه‌ننای ته‌ندروستییه‌كی باش و ته‌مه‌نێكی درێژمان بۆ خواستن، چاكبونه‌وه‌ی له به‌خشنده‌ی میهره‌بان بۆ ده‌خوازین و ژیان و ئاسوده‌یی به‌ڕێزیان ئومێدی هه‌موومانه".
PM:08:02:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت