ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ روویدا


وێستگه‌ نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ پایته‌ختی‌ توركیا روویدا و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 5 سه‌رباز برینداربوون.

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی‌ شوبات له‌ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ پایته‌خت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ساكاریا له‌ ناوچه‌ی‌ بولیتلی‌ ئه‌نقه‌ره‌ روویداوه‌".

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ "له‌ كاتی‌ مه‌شقكردنی‌ سه‌ربازان له‌سه‌ر چه‌كی‌ قورس ته‌قینه‌وه‌كه‌ روویداوه‌".

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیا راشیگه‌یاند كه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا پێنج سه‌رباز برینداربوون و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.


PM:07:31:20/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو