له كه‌ركوك هێرشێكی چه‌كداری ئه‌نجامدرا
وێستگه نیوز –
له كه‌ركوك هێرشێكی چه‌كداری ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگیری عیراق كوژرا و چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی واستی ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان له چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگیری عیراق كرد.
سه‌رچاوه‌كه بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگیری عیراق كوژرا و چه‌كداره‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی-یش بریندار بوو".
وتیشی: "دواتر هێزێكی ئه‌منی چوارده‌وری شوێنی رووداوه‌كه‌یان گرت و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه".
ماوه ماوه له شاری كه‌ركوك هێرشی چه‌كداری دژی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و به‌هۆیه‌وه كوژرا و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به شاری كه‌ركوكیشه‌وه كشانه‌وه و هێزه عیراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه.
PM:07:22:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت