بافڵ تاڵەبانی له ههولێر سهردانی عەلی باپیری كرد
دیمەنێک لە دانیشتنەکە
وێستگه نیوز ـ
بافڵ تاڵهبانی، سهردانی عهلی باپیر، ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی كوردستانی له شاری ههولێر كرد و دۆخی سیاسی ههرێم و و عیراق و چهند پرسێكی دیكهیان تاووتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی شوباتی 2019، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە مەکتەبی تایبەتی خۆی لەشاری ھەولێر پێشوازیی لە پاڤڵ تاڵەبانی کرد.
بەپێی راگەیەندراوی پاش کۆبونەوەکەش، لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کرا.
ئهوهش هاتووه: " ھاوکات بارودۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستانو عیراق بەگشتیی تاوتوێ کرا، بەتایبەت ئەو بارە نائاساییەی دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ھاتوهتە ئاراوە".
باس لهوهشكراوه: "لەوبارەیەوە عەلی باپیر ھیوای خواستووه ھەموولایەنەکان بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ یەکترییدا بکەنو، رۆڵ و کاریگەریی و پێگەی ھیچ کەس و لایەنێک نادیدە نەگیرێت".
ھەروەھا لەکۆبوونەوەکەدا تەئکید لەسەر ھەوڵدان بۆ ھێور کردنەوەی بارودۆخەکە کرایەوە، کە لەبەرژەوەندیی ھاوڵاتییاندایە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەوە کرا کە بەڕێوەبردنی ئەم ھەرێمە پێویستی بە ھەوڵ و توانای ھەموولایەکە و پێویستە سوود لەھەڵەکانی رابردوو وەربگیرێت و دووبارە نەکرێنەوە".
هــ. ر
PM:07:20:20/02/2019
ئهم بابهته 2620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت