پۆلیس: ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت، ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ساڵی ڕابردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیی كوشت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "رۆژی 17ی نیسانی 2018، هاوڵاتی (ش. ر. أ.) ته‌مه‌ن 45 ساڵ ره‌گه‌ز مێ له‌گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به فیشه‌ك كوژرا و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری شوێنی رووداوه‌كه كرا‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "دواتر تۆمه‌تباری رووداوه‌كه هه‌ڵات و خۆی حه‌شاردا، دوای گه‌ڕان و پشكنین و چاودێریكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه گومان ده‌كرا تۆمه‌تبار خۆی تیا حه‌شاردابێت، سه‌ره‌نجام هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانییان ئه‌مڕۆ 20ی شوباتی 2019 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر تۆمه‌تبار (أ. ف.س.) ی ته‌مه‌ن 51 ساڵ، ره‌گه‌ز نێر، به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یه‌دا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه".
PM:04:57:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت