وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
وێستگه نیوز –
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له ئه‌مڕۆوه ده‌ست بكرێت به‌وه‌رگرتنه‌وی قه‌رزی بازرگانی و ماوه‌یه‌كیشی بۆ دیاری كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ژماره (1326) كه له رێكه‌وتی 2019/2/17 ده‌رچوه و ئیمزای رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له سه‌رو، بڕیاری دا له‌ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 20ی شوباته‌وه ده‌ست بكرێت به‌وه‌رگرتنه‌وی قه‌رزی بازرگانی.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م قه‌رزه‌ی كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به بازرگانان داوه، به‌ڵام تائێستا قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
PM:03:41:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 17956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت