باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ور و ئه‌گه‌ری نمه‌باران له شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی شوباتی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 15، سلێمانی 14، دهۆك 14، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 21ی شوباتی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 15، سلێمانی 10، دهۆك 13، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
PM:03:23:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 19644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت