سەرچاوەیەک: یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم لەپارتی دەکات


وێستگەنیوز:
سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات یەکێتی بەفەرمی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەکانی خۆی ئەنجامدا بۆ تاتوێکردن و ڕونکردنەوەی ئەو بارودۆخه‌ی ئێستا بۆ كادیره‌كانی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیییەوە بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند "یەکێتی لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاریداوە بەتەواوەتی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی کردبوی لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ کۆتایی پێهاتووە بەهۆی ڕوداوەکانی ڕۆژی ١٨ی شوباتەوە وە لە کۆبونەکەی ئەمڕدا یەکێتی بڕیارییداوە پڕۆسەی گفتوگۆ بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ پارتی دەست پێبکات".

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشدا "یەکێتی لە ڕێککەوتنی داهاتودا ئیتر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی ناوێت بەڵکو داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت "لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەکراوە کە یەکێتی ژنێک کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە بەڵام تا ئێستا ئەوەیان یەکلایی بووەتەوە". 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دوشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەی خۆیی ئەنجامدا و هەروەها دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵبژارد و سەرۆکی پەرلەمانیش کە پشکی یەکێتی بو بەپێی ڕیککەوتنەکەی ٥ی شوباتی ٢٠١٩ لەو کۆبونەوەیە هەڵبژێردرا و بەدەنگی فراکسیۆنەکانی پارتی و گۆڕان و حسدک و تورکومان و مەسیحییەکان د. ڤالا فەرید لەلیستی پارتی کرایە سەرۆکی پەرلەمان ئەوەش یەکێتی نیگەران کرد و بە دەرچون لەو ڕیککەوتنەی کە نپێشتر کردبویان ناویبرد و ڕایگەیاند "هەڵوێستی دەبێت".
هــ. ب


PM:01:45:20/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 6044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت