وەزیری بەرگری فەنزوێلا: دەبێت ئۆپۆزسیۆن بەسەر لاشەماندا بگەنە جێگەی مادۆدرۆ


وێستگەنیوز:
وەزیری بەرگری فەنزوێلا ڕایدەگەێنێت "ئۆپۆزۆسیۆنی وڵات بۆلادانی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆك وڵات لەدەسەڵات‌و پێكهێنانی حكومەتی نوێ، دەبێت بەسەر لاشەماندا بڕوات".

ئەمڕۆ چوارشەممە ڤلادمێر پادرینۆ وەزیری بەرگری فەنزوێلا ڕایگەیاند "كەسانێك لە هەوڵی ئەوەدان لەفەنزوێلا ببنە سەرۆكی وڵات و كۆدەتا بكەن و سەرۆک مادۆرۆ لاببەن، ئێمە ئەوان دڵنیا دەکەینەوە کە دەبێت بەسەر لاشەماندا تێپەڕن، ئەوەش وەك هەڕەشەیەك بۆ هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، كە خوان گوایدۆ سەرۆكایەتی دەكات".

وەزیری بەرگری فەنزوێلا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "سوپاکەیان هێزە سەربازییەکانیان ئەو وڵاتە لەسنورەكاندا جێگیر دەبن تا ڕووبەڕووی دەستدرێژییەكان لە هەر ئەگەرێكدا ببنەوە"..

وەزیری بەرگری فەنزوێلا ئەوەشی وتووە "سوپاو سەربازانی پشتیوان و لە ژێر فرەمانی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ئەم وڵاتە و دەسەڵاتەكەی ئەودا دەمێننەوە".



PM:12:22:20/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت