بەرپرسێکی عێراقی داوای ئۆتۆمبێلێکی دۆجی سپی جام ڕەش دەکات و بەوهۆیەوە ڕەوانەی پزیشکی دەرونی دەکرێت


وێستگەنیوز:

بەرپرسی کۆمانیایەکی نەوتی عێراقی داوای دەکات ئۆتۆمبێلێکی ڕەنگ سپی جام ڕەشی بۆ دابین بکەن بۆ ڕایکردنی کارەکانی و پێشخستنی کۆمپانیاکەیان بەڕێوبەرەکەشی بڕیارێکی سەیر دەدات.

بەرپرسێکی عێراقی بەناوی بەناوی هەیسەم محممەد جەواد کە جێگری بەڕێوبەری هونەری کۆمپانیای هەڵکەندنی بیری نەوتە لە عێراق داوانامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکەی کردووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج‌چارجەری ڕەنگ سپی جام ڕەشی بۆ بەکرێ بگرن بۆ ئەوەی ڕۆژانە کارەکانی بەڕێوەببات و کارەکانی زوتر ڕایی بکات.

ئەو بەرپرسە لە نامەیەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە "ئەو دەیەوێت ئەو ئۆتمبێلە ئەمریکیە بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی زوتر فریای کارەکانی بکەوێت و بەهۆی ئەوەی کە ناوبراو جێگری بەڕێوبەری بەشی هونەری پێویستی بە ئۆتۆمبێلیکی لەو جۆرەیە و ئەو ئۆتمبێلەش بۆ سیمای كۆمپانیاكه‌ و به‌هێزكردنی كۆمپانیاكه ‌و به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر سودی زۆره‌".

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی سەیر وەڵامی داوەوەتەوە.

لە خوارەوەی ئەو داوانامە فەرمییە بەڕێوبەری گشتی کۆماپانیاکە کەسانی بەرپرسی کارگێڕی کۆمپانیاکەی ڕاسپاردوە کە "هەیسەم محممەد ڕەوانی نەخۆشخانەیەکی دەرونی بکەن بۆ ئەوەی لیژنەی پزیشکی دەرونی بیبنن بزان تەندروستی باشە یان نا".

ئەو نوسراوە بەشێوەیەکی بەرچاو لە میدیاکانی عێراق بڵاوبوەتەوە و کاردانەوەیەکی زۆری دروست کردووە.

هــ. ب


AM:11:14:20/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 5500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت