نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم بەرز دەبێتەوە


وێستگەنیوز:

ئه‌مڕۆ چوارشەممه‌ 20ی شوباتی 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120هه‌زار 100دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 136هه‌زار دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌".

هەروەها  نرخی 100 لیره‌ی توركی به‌ 22هه‌زار دیناره‌ و 500 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 10 هه‌زار دیناره‌.

هــ. ب


AM:10:34:20/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت