رەگەزنامە لە بوكه به‌ریتانییه‌كه‌ی داعش سەندرایەوە
شه‌میما بیجوم
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا بڕیاریدا ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی له شه‌میما بیجوم-ی به‌ره‌چەڵەک به‌نگلادیشی بسه‌نێته‌وه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ چونه‌ناو داعش روی كرده سوریا ئێستاش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانانی كورد ده‌ستبه‌سه‌ره.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكرده‌وه كه كه‌سوكاری شه‌میما به‌ناومه‌یه‌كی ساجد جاڤید، وه‌زیری ناخۆی به‌ریتانیا ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه كچه‌كه‌یان له ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی بێبه‌ری كراوه و داواش له‌دایكی كراوه هه‌واڵه‌كه به كچه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
له نامه‌كه‌دا مافی ئه‌وه به شه‌میما دراوه له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانه‌وه تانه له‌و بڕیاره بدات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر شه‌میما له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له كامپی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له سوریا ده‌ركه‌وت و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كرد.
داواكه‌ی شه‌میما بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه هات كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناو داعش‌یش بوون، مافی یاساییان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
شه‌میما له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو كه په‌شیمانه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه كردوه و داوایكردبوو له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ی رێگه‌ی بده‌ن بچێته‌وه وڵاته‌كه‌ی و دانی به‌وه‌دانابوو كه ناتوانێت له‌و كامپه‌دا تا هه‌تایه بژی.
PM:11:55:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت