سێڵفی یەکێکی دیکەشی كوشت
بێثانی ماریا بێڵز
وێستگه نیوزـ
خانمه ئه‌كته‌رێكی به‌ریتانی له نهۆمی 19یه‌می باڵاخانه‌یه‌كی هه‌وربڕ له له‌نده‌ن كه‌وته خواره‌وه و هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌وانه‌یه خانمه‌كه ویستبێی سێڵفییه‌ك بگرێت.
بێثانی ماریا بێڵز، خانمه ئه‌كته‌رێكی به‌ریتانیی ته‌مه‌ن 22 ساڵه و دوای شه‌وه ئاهه‌نگێك گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شه‌و ئاهه‌نگێكی به‌سه‌ربردووه، بۆ نانی نیوه‌ڕۆ چوه‌ته تاوه‌ری هیرۆن له شاری له‌نده‌ن، به‌ڵام له بالكۆنی نهۆمی 19ه‌وه كه‌وتوه‌ته سه‌ر سه‌قفێكی شوشه‌یی.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه كه ره‌نگه ئه‌و خانمه ویستبێتی سێڵفییه‌ك بگرێت، له‌كاتی ره‌وانه‌كردنیشی بۆ نه‌خۆشخانه بینراوه كه به ئه‌سته‌م هه‌ناسه‌ی داوه.
پۆلیس له‌سه‌ر روداوه‌كه گومانی له دوو كه‌س هه‌بووه و ده‌ستگیریكردون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر تێوه‌گلانیان به‌رده‌ست پۆلیسی نهێنیی له‌نده‌ن نه‌كه‌وتوه، چاوه‌ڕوان ناكرێت ئه‌و دوو گومانلێكراوه به‌كوشتنی بێثانی تۆمه‌تبار بكرێن.
PM:10:58:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت