سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق: پشتیوانی له‌ داوا ره‌واكانی مامۆستایان ده‌كه‌ین

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: داواكاریی مامۆستایان ره‌وایه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ كار بۆ جیچبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن.

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌ كێشه‌ و داواكارییه‌كانی مامۆستایانی عیراق كرد و رایگه‌یاند كه‌ داواكاریی مامۆستایان ره‌وایه‌ و كار ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی.

له‌ماوه‌ی رابردودا به‌شێك له‌ مامۆستایانی عیراق ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و داوایانكرد گوزه‌رانی مامۆستایان باشتر بكرێت.

سه‌باره‌ت به‌ بونی هێزی سه‌ربازیی بیانی له‌سه‌ر خاكی عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی له‌ عیراقدا هه‌ن، عیراقین و هیچ هێزێكی بیانی بنكه‌ی له‌سه‌ر خاكی عیراق نییه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ش كرد و وتی: قه‌یرانی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات، چونكه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌مه‌ودوا نایانه‌وێت بكه‌ونه‌ جه‌نگه‌وه‌.


PM:09:35:19/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت