وێنه..پۆلیسی توركیا گێچه‌ڵ به كچێكی باڵاپۆش ده‌كات
کاتی کێچەڵەکە
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی كارمه‌ندێكی پۆلییس توركیایان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن كه پۆلیسه‌كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنی كچێكی حیجابدا، گێچه‌ڵی پێ كردوه.
چالاكوانان ئاشكرایانكردوه كه كچه‌كه خوێندكاری زانكۆیه و به‌شداریی له خۆپیشاندانێكدا كردوه كه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایه‌ختی توركیا بۆ پشتیوانی له كه‌سوكاری زیندانیانی ناو گرتوخانه‌كانی ئه‌و وڵاته رێكخرابوو.
وه‌ك له وێنه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیسی توركیا له‌كاتی ده‌ستگیركردنی كچه‌كه و سه‌رخستنی بۆناو ئۆتۆمبیلی پۆلیس گێچه‌ڵی پێكردوه، به‌ڵام باس له‌وه نه‌كراوه كه ئایا ئه‌و گێچه‌ڵه به ئه‌نقه‌ست بووه یان نا.
له كاردانه‌وه‌ی دوای بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سیزگین تانری كۆلو، په‌رله‌مانتاری پارتی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزسیۆن له توركیا ئه‌و روداوه‌ی به "شه‌رمه‌زاری" وه‌سفكردوه و داوایكردوه ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیس له‌كاره‌كه‌ی دوربخرێته‌وه و بدرێته دادگا.
PM:08:29:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت