هێرشبەرەکەی فەرەنسا کوژرا
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوچه‌ی كانیبار-ی شاری مارسیلیا-ی باشوری فه‌ره‌نسا كه‌سێك بەچەقۆ هێرشیکردە سەر هاوڵاتیانی و دوای بریندارکردنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، هێرشبەرەکە کوژرا.
به‌پێی میدیاکانی فەرەنسا، روداوه‌كه له‌نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس رویداوه و تیایدا هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لە کەسێک کردوە کە بەچەقۆ هێرشی کردوەتە سەر چەن رێبوارێک، هاوكات پۆلیس ناوچه‌كه‌یان به‌روی رێبواراندا داخستوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه کە هێرشبەرەکە به چه‌قۆ هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر رێبوارانی ناوچه‌كه و 4 كه‌سی به‌ر چه‌قۆ داوه.
هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری هێرشه‌كه كردوه و دا‌واشیان له هاوڵاتیان كردوه له ناوچه‌ی كانبیار (شوێنی روداوه‌كه) نزیك نه‌بنه‌وه.
PM:07:58:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت