به‌رپرسێكی ئەمریکا : ئه‌گه‌ر عیراق داوا بكات هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كشێنینه‌وه‌

‌سەربازی ئەمریکا لە عیراق-وێنە-گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

راسپێردراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا داوا بكات، ئه‌وا سه‌ربازه‌كانیان له‌ عیراق ده‌كشێننه‌وه‌.

جۆ هود، راسپێردراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی وتی: سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی به‌غدا له‌ عیراق جێگیر كراون و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی ''ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق داوا بكات، ئه‌وا هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی ناتۆش ده‌كشێنه‌وه‌.

هود بیری هه‌موو لایه‌كی هێنایه‌وه‌ كه‌ ته‌نیا راوێژكارانی سه‌ربازیی و مه‌شقپێكه‌ره‌كانیان له‌ عیراقن و هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی تایبه‌ت به‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق نییه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد  كه‌ پێنج هه‌زار و 200 سه‌ربازی ئه‌مریكی هاوشانی هیزه‌ عیراقییه‌كان جموجۆڵ ده‌كه‌ن و وتیشی"هێزه‌ عیراقییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێك به‌بێ راوێژكارانی سه‌ربازیی بیانی بتوانن ئاسایش بپارێزن".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، راسپێردراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌كه‌ن.


PM:07:13:19/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت