وێستگه نیوز-
سایتی سبوتینگ روسی، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، چه‌ندین وێنه‌ی خێزانی سه‌رۆك كۆماری له‌سێداره‌دراوی عێراق،
سه‌دام حسێن و خێزانه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
له‌وێنه‌كان هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی ساجده خێروڵاو عوده‌ی و قوسه‌یی كوڕی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ره‌غدو كچه زاكه‌ی حه‌ریر و زاوا كه‌ی حسێن كامل ده‌بینرێت.
حه‌ریر حسێن كامل كه كچی ره‌غدی كچه گه‌وره‌ی سه‌دام حسێنه، به‌سایته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه سه‌دام حسێن 15 نه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێكیان له ئه‌رده‌ن ده‌ژین، به‌ڵام حه‌لا كچه بچوكه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌قه‌ته‌ر میوانه.
به‌پێی جل و به‌رگی كه‌سه‌كان، وێنه‌كان بۆ ساڵانی كۆتایی حه‌فتاكان و تا ناوه‌ڕاستی هه‌شته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌وێنه‌كان وێنه‌یه‌كی منداڵی حه‌ریر حسێن كاملی تیادایه كه له‌قۆناغی منداڵییه‌تی.
ساڵی 2006 له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق دوای ئیمزاكردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراقه‌وه، له‌سێداره درا.
سه‌دام حسێن له ساڵی 1979 تا 2003 سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو و له‌و ماوه‌یه‌دا عیراقی رووبه‌ڕووی چه‌ندین شه‌ڕ كرده‌وه.
سه‌دام حسێن عه‌بدولمه‌جید تكریتی له 28ی نیسانی 1937 له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به شاری تكریت له‌دایك بووه و دوای كۆچی باوكی خاڵی به‌خێوی كردووه و دایكیشی شووی كردووه‌ته‌وه و سێ كوڕی تری بووه، دواتر سه‌دام چووه‌ته به‌غدای پایته‌خت و چووه‌ته ناوه‌ندی نیشتمانی و دواتریش كۆلیژی یاسا.
PM:04:41:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 15128
جار خوێنراوه‌ته‌وه