به‌ڤیدیۆ: یه‌كێتی‌ به‌ده‌نگێكی‌ حه‌ماسی‌ شه‌ڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ دژ به‌ گۆڕان ده‌ستپێكرد


وێستگه‌ نیوز-

یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، دژی‌ شێوازی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان شه‌ڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ده‌نگێكی‌ حه‌ماسی‌ ده‌ستپێكرد.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رۆژی‌ 17ی‌ شوبات به‌پێی‌ رێكه‌وتنێكی‌ پێشوه‌خته‌ ی‌ نێوانیان سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیان به‌بێ‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان هه‌ڵبژارد.

یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یه‌ی‌ بایكۆت كرد، چونكه‌ مه‌رجی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئه‌وه‌بوو كه‌ رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر پۆستی‌ پارێزگارو كێشه‌كانی‌ به‌غدا جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌وكات دێنه‌ ناو كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌و ده‌نگ به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ده‌ن و به‌شداری‌ تیادا ده‌كه‌ن.

له‌راگه‌یاندنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت كه‌ "رۆژ بە رۆژ سیاسەتەكانی گۆڕان ئەوە ئاشكرادەكەن كە ئەو بزووتنەوەیە جگە لە نیفاقی سیاسی و شوێنكەوتنی هەر هەنگاوێك  بۆ دەستكەوتنی پۆست هیچی تری لە هەگبەدا نییە و ئەو سیاسەت و دروشمانەشی كە بە دەنگدەران و لایەنگرانیانی دەفرۆشنەوە تەنها ئامانجی گەیشتن بە مەرامەكانی خۆیانی لێچاوەروان دەكرێت".




PM:03:39:19/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 82308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو