روسیا: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌وڵه‌تێك دروست بكات
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سوریا دابه‌ش بكات و له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات ده‌وڵه‌ت دروست بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا سلۆڤاكییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه "ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دابه‌شكردنی سوریا و دامه‌زراندنی نیمچه‌ده‌وڵه‌تێكه له كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات، ئه‌مریكا رێگانادات هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه ئازادكراوانه‌ی سوریا بكه‌ن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدایه".
سێرگی لاڤرۆڤ وتی: "ئه‌ركی گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی هه‌رێمیی سوریا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه بڕیاری له‌سه‌ردا ته‌نها جموجوڵێكی سه‌ربازی بوو".
وتیشی: "ئێستا ئامانجی ئه‌مریكا روونه كه دابه‌شكردنی سوریا و دامه‌زراندنی نیمچه ده‌وڵه‌تێكه له كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێستا ئه‌مریكا به‌چالاكییه‌وه ده‌ستیكردووه به وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه‌یه‌دا (رۆژهه‌ڵاتی فوڕات)، هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناچار ده‌كات بودجه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه دابین بكه‌ن، له هه‌مانكاتدا رێگانادا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شداربن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی تری سوریا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی یاساییدایه".
سێرگی لاڤرۆڤ متمانه‌ی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا گه‌ر رووبدات، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر سوریا ده‌بێت و رایگه‌یاند كه "دڵنیایین له‌وه‌ی گه‌ر ئه‌وه رووبدات كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه ده‌بێت".
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی
PM:01:51:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت