نوێنه‌ری بارزانی گه‌ڕایه‌وه كه‌ركوك
نوێنه‌ری بارزانی لەگەڵ ئەندامێکی پارتی
وێستگه نیوز –
نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك، گه‌ڕایه‌وه شاره‌كه و ده‌ستی به كاره‌كانی كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "عه‌بدولـله‌تیف گلی نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاره‌كه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له ئێستادا عه‌بدولله‌تیف گلی ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوكه و نووسینگه‌كه‌شی له ماڵه‌كه‌یدایه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه نوێنه‌ره‌كه‌ی بارزانی له ناو شاری كه‌ركوك رۆژانه پێشوازی له هاوڵاتیان ده‌كات و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پارتی دیموكراتی كوردسان به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه كه‌ركوك شارێكی داگیركراوه و ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شاره تا كۆتایی به‌و داگیركارییه نه‌هێندرێت.
ئه‌گه‌ر چی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام دووپاتیده‌كاته‌وه كه كه‌ركوك داگیركراوه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌فسه‌ر و پله‌داری سه‌ر به پارتی كه كارمه‌ندی حكومه‌تی عیراقن گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه و چوونه‌ته‌وه سه‌ر كاری خۆیان.
هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م گفتوگۆكانی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر كه‌ركوك په‌كی كه‌وتووه و ئاماده نییه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ست پێبكاته‌وه تا پارێزگارێكی كورد بۆ ئه‌و شاره هه‌ڵبژێردرێت.
AM:11:31:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 13320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت