سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە


وێستگەنیوز:

بینالی یەڵدرم سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەبڕیاری حیزبەکەی دەستی لەپۆستەکەی کارکێشایەوە.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە "بینالی یەڵدرم سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کەلەسەر پشکی پارتی داد و گەشەپێدان ئاکەپە لەو پۆستەدایە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانتاران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە".

ئەویش بەهۆی ئەوەی لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانەوە کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری ئیستەنبوڵ لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا کە کۆتایی مانگی داهاتو بەڕێوەدەچێت.

یەڵدرم بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی ڕاگەیاندوە "دوای پەسەندکردنی داوای دەسلەکارکیشانەوەکەی کەسێکی دیکە وەکو سەرۆکی پەرلەمان هەر لە پارتەکەی ئەو هەڵدەبژێردرێت".

بینالی یەڵدرم ئەندامی سەرکرایەتی پارتی داد و گەشەپێدانە و لەساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٨ لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە و لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی ڕابردوشدا دوای خۆ کاندیدکردنی بۆ پەرلەمان و بە سەرکردایەتیکردنی لیستەکەی ئاکەپە، زۆرترین دەنگی هێنا و پاشان بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

هــ. ب


AM:08:56:19/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو