سومه‌یه خه‌شاب له هه‌ولێر
سومەیە خەشاب
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی توندیان كرده‌سه‌ر سومه‌یه خه‌شاب، خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه له رۆژی ڤالانتاین سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانی بڵێت.
سومه‌یه خه‌شاب، خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری له رۆژی 14ی شوباتی 2019 له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سه‌عد-ی هاوسه‌ری به‌شداریی ئاهه‌نگی ڤالانتاین-ی كرد له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له‌كاتی گۆرانییه‌كه‌دا كه به زاراوه‌ی خلیجی پێشكه‌شیكرد، سومه‌یه چه‌ندین نه‌شازی كرد و چه‌ند جارێكیش هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه‌ی له‌بیرچوه‌وه، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی توندیان لێگرت، داوایان لێ‌كرد خۆی له قه‌ره‌ی گۆرانی و ئاهه‌نگه هونه‌رییه‌كان نه‌دات و ته‌نها به‌كاری نواندنه‌وه خۆی سه‌رقاڵ بكات.
یه‌كه‌مجار چالاكوانان سه‌ره‌تا گرته‌ی ڤیدۆیی سومه‌یه خه‌شابیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه، دواتر گرته‌كه توڕه‌كانی دیكه‌شی ته‌نی.
سومه‌یه خه‌شاب یه‌كه‌مجار وه‌ك گۆرانیبێژ هاته‌ناو كایه‌ی هونه‌ری و دواتر له‌بواری نواندن زیاتر ده‌ركه‌وت، یه‌كه‌م ئه‌لبونی له ساڵی 2009 بڵاوكرده‌وه و تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و دواتریش چه‌ند گۆرانییه‌كی به زاراوه‌ی خلیجی بڵاوكرده‌وه.
PM:07:59:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 10804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت