هێمن هەورامی بەزۆرینەی دەنگ بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان


وێستگەنیوز:

بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کاندیدێکی پارتی بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

کەمێک لەمەوبەر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.

هەریەکە لە هێمن هەورامی لەپارتی و کاوە عەبدول‌قادر لە نەوەی نوێ کاندیدن بون بۆ پۆستی جیگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

٦٨ دەنگ بۆ هێمن هەورامی و ٨ دەنگ بۆ کاوە عەبدولقادر بو  بەو شێوەیەش هێمن هەورامی بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

هــ. ب


PM:04:18:18/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 3196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو