یەکێتی: ئه‌گه‌ر پارتی پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنەکەی ٥ی مانگ نه‌بێت بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ناکەین
وێستگەنیوز:
وتەبێژی یەکێتی رایدەگەێنێت "ئه‌گه‌ر پارتی پابه‌ندی رێكکه‌وتنی ٥ی ئەم
مانگە نه‌بێت بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ناکەن".
میدیایاکانی یەکێتی بڵاویانکردووەتەوە "لەتیف شێخ عومەر وته‌بێژی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندی رێکكه‌وتنی
(٥ی شوباتی ٢٠١٩) نه‌بێت، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان ناكات".
میدیایاکانی یەکێتی ئاماژەیان بەوەشداوە "یەکێتی پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی
رێککەوتنەکەی ٥ی مانگ دەکات و بەبێ جێبەجێکردنیشی بەژار نابن لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی
پەرلەمانی کوردستان".
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندوە "کاتژمێر سێ سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە لەسەرگفتوگۆکردن
سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی".
ئەمە لە کاتێکدایە، وا بڕیارە لە هەمان کاتژمێردا کۆبونەوەی پەرلەمانیش بکرێت،
بەڵام تائێستا دیارنیە کام لەو کۆبوونەوانە دوا دەخرێت.
هــ. ب
PM:02:29:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت