مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان زیاد ده‌كرێت و هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله 10 بۆ پله چوار زیاد ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و زیادكردنه فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانی هه‌رێم و پۆلیسی پاسه‌وانی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله زیندوو ده‌كاته‌وه كه ساڵی 2013 ده‌ركراوه‌و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش فه‌رمانبه‌رانی پله 10 به‌ڕێژه‌ی 114% مووچه‌كانیان زیاد ده‌كرێت، بڕیاره‌كه‌ش تا فه‌رمانبه‌ری پله چوار ده‌گرێته‌وه، كه مووچه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 4% زیاد ده‌كرێت.
لای خۆیەوە جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: راگرتنی بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران عیراق به‌هۆی ئه‌وه بوو كه عیراق له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا بوو، به‌ڵام ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و بڕیار جێبه‌جێبكرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2019ی له‌م مانگه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و عیراق پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پارێزگاكان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كات، بۆیه پێموایه زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌م مانگه‌وه جێبه‌جێناكرێت و مانگێك بۆ دوو مانگ دواده‌كه‌وێت".
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانی هه‌رێم و پۆلیسی پاسه‌وانی كه میلاكیان له‌سه‌ر به‌غدایه، له‌و بڕیاره سودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له‌به‌غدایه‌و ژماره‌كه‌یان 682 هه‌زار و 21 كه‌سه، زیاد بوونه‌كه نایگرێته‌وه، چونكه ته‌نیا ناوه‌كانیان له‌به‌غدایه‌و پله‌ی وه‌زیفی له‌گه‌ڵدا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پله‌كانیان ره‌وانه بكات، ئه‌وكاته ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه.
هــ. ر
PM:02:24:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 42956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت