ئومێد خۆشناو: بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت


وێستگەنیوز:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەێنیت "بەدڵنیاییەوە ئەمرۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵدەبژێردرێت".

ئەمرۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندوە "بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەمرۆ فراکسیۆنی یەکێتیش بەشداری کۆبونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان نەبێت ئەوا هەر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵدەبژێرێت".

هاوکات جگە لە فراکسیۆنی یەکێتی سەرجەم فراکسیۆنەکان بەفەرمی داوا دەکەن چیدیکە کۆبونەوەکەی پەرلەمان دوانەخرێت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت".

هــ. ب


PM:01:45:18/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو