پارتی و گۆڕان رێككهوتنی نێوانیان ئیمزا كرد
کاتی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و پارتی لە پیرمام
وێستگه نیوز ـ
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان له پیرمام رێككهوتنی سیاسی نێوانیان بۆ پرسی پێكهێنانی حكومهتی نوێی ههرێم ئیمزاكرد.
شاندەکەی گۆران پێکهاتبوون لە جەلال جەوهەر، مستەفا سەید قادر و، جەمال حاجی محەمەد و شاندەکەی پارتیش پێکهاتبوون لە د.رۆژ نوری شاوەیس، هوشیار زێباری، مەحموود محەمەد، ئازاد بەرواری و فرسەت سۆفی.
د. رۆژ نووری شاوەیش، رایگەیاند: "هیوامان ئەوەیە ئەم رێککەوتنامەیە ببێتە هۆی یەکڕیزی هەموو لایەنەکان و چارەسەری تەواوی کێشەکان".
جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، گتی: "پیرۆزبایی لە هەردوولا دەکەین و هیوادارین ئەم رێککەوتنەی نێوان پارتی و گۆڕان ببێتە بنەمایەک بۆ هەموو لایەنەکانی دیکە لە دەوری ئەم حکومەتە کۆببنەوە، تا پێکەوە ئەم قەیرانانەی ئێستا هەن، چارەسەریان بکەین".
ئەم رێککەوتنە دوای حەوت کۆبوونەوە دێت کە لە نێوان پارتی و گۆڕان ئەنجام درا و لە کۆتاییدا گەیشتنە رێککەوتنێک و له لایهن ههردوولا واژۆ کرا.
رێککەوتنەکە لە 30 خاڵ پێکدێت کە 18 خاڵی تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان و 12 خاڵیشی تایبەتە بە عیراق.
PM:12:01:18/02/2019
ئهم بابهته 1512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت