سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كاتژمێر سێ ئه‌نجام ده‌درێت
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌ر داوای زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌شداری بكه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتژمێر سێ دواخرا.
رێڤینگ هرووری، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ بۆ كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆ دواخراوه.
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامدا، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكیش به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بدرێت، تا رێككه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، ئه‌و بڕیاره‌مانداوه".
رۆژی 30ی ئەیلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار مانگ هێشتا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردراوه.
هــ. ر
AM:11:49:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت