پیرمام.. ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی بەبێ ئامادەبونی بارزانی و عومەری سەید عەلی واژۆدەکرێت


وێستگەنیوز:

شاندی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان ڕێککەوتنی نێوانیان واژۆ دەکەن.

ئەمرۆ دوشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام ڕێککەوتنی نێوانیان لەسەر پێکهێنانی نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێم واژۆدەکەن.

هاوکات ئەمڕۆ میدیایەکی نزیک لەپارتی بڵاویکردەوە کە ڕیککەوتنەکە بە ئامادەبونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمکورات و عومەری سەید عەلی ریکخەری گستی بزوتنەوەی گۆڕان واژۆ دەکرێت.

بەڵام سەرچاوەیەک لە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند "عومەری سەید عەلی بەهیچ شێوەیەک نەچووەتە پیرمام بەڵکو تەنها ئەو شاندە چون کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەگەڵ شاندەکەی پارتی کۆبونەتەوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا "نیوەرۆی ئەمرۆ بەئامادەبونی ئەندامانی شاندی هەردولا لە پیرمام ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان واژۆ دەکرێت".

هــ. ب


AM:11:34:18/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت