وتەبێژی یەکێتی: کۆبونەوەکەی پەرلەمان چەند کاتژمێرێک دوادەخرێت
لەتیف شێخ عومەر
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەێنێت "کۆبونەوەکەی پەرلەمان چەند کاتژمێرێک دوادەخرێت".
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی نوێی یەکێتی نیستیمانی کوردستان بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند "کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە بریار بو پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 ئەنجام بدرێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دوادەخرێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "یه‌کێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه رێکه‌وتنی 5ی شوبات له نێوان حزبه‌كه‌ی و پارتی ئه‌نجام بدرێت".
روونیشیكرده‌وه: "كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دواده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بدرێته پارتی و یه‌كێتی تا ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌ی له دوێنێوه له نێوانیاندا هه‌یه سه‌باره‌ی به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و بابه‌تی كه‌ركوك رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت".
وتیشی: "كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبینەوە بۆ چارەسەری ئەم بارودۆخە".
AM:11:05:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 9824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت