"تەحەدای پارتی و یەکێتی دەکەین" نەوەی نوێ سێ کاندیدی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەبێت


وێستگەنیوز:

فراکیسۆنی نەوەی نوێ وەک یەکەمین فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان سێ کاندیدی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەبێت.

کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ دوشەممە لەکۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا کە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت نەوەی نوێ وەکو تاکە هێزی ئۆپۆزسیۆن سی کاندیدی دەبێت بۆ هەرسێ پۆستی دەستەی سەرۆکایەتی".

کاوە عەبدولقادر بە وێستگەنیوزی وت "فراکسیۆنەکەمان هەریەکە لە سیپان ئامێدی بۆ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان، کاوە عەبدولقادر بۆ جێگری یەکەم و مژدە مەحموود بۆ جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید کردووە".

ئەو پەرلەمنتارەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەذدا "نەوەی نوێ لەگەڵ هەندێک لایەندا قسەی کردوە بۆ پاڵپشتی لەکاندیدەکانی ئێمە و لەکاتی خۆیدی دەردەکەوێت کە پاڵپشتمان هەیە و دەنگ بە کاندیدەکانمان دەدرێت".

دەربارەی هۆکاری کاندیدیکردنی ئەو کاندیانەیان بەدەر لە ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ حیزبەکانی پێکهێنەری حکومەت ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ کە حیزبەکەی ئۆپۆزیسیۆن بونی خۆیی ڕاگەیاندوە وتی "نەوەی نوێ دەیەوێت بەم هەنگاوەی تەحەددای یەکێتی و پارتی بکات بەوەی کە هیج کەس ناتوانێت هیچ پۆستێک کوردستان قۆرخ بکات و هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە ئیتر هیچ لایەنێک ناتوانێت پەرلەمانی کوردستان کە دەزگایەکی شەرعی نوێنەرایتیکردنی خەڵکی کوردستانە و کەس ناتونێت قۆرخی بکات و بەویستی خۆی بەکاری بهێنێت".

هــ. ب


AM:10:40:18/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو