نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەبەرزی مایەوە
وێستگەنیوز:
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دوێنێوە گەیشتووە بە بەرزترین ئاستی لە ئەمساڵدا و ئەمرۆش بەهەمان نرخ ماوەتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٨ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣١ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٥ دۆلار و ٨١ سەنتە.
بەرزبونەوەی نرخی بۆ ئەم ئاستە دوای ئەوە دێت سعودیە بەرهەمهێنانی نەوتی لە بەشێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکەیدا راگرت و نرخی نەوت بەڕێژەی ٣% بەرزبوەوە و بەرزترین ئاستی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە تۆمارکرد.
ئهمهش له كاتێكدایه كه ڕۆشەممە یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمریكا به ٥٤ دۆلار و بهرمیلێك نهوتی برێنت به ٦٤ دۆلار مامەڵەیان پێوەکراوە.
هــ. ب
AM:08:38:18/02/2019
ئهم بابهته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت