جێمس جێفری: ئه‌مریكا نایه‌وێت حكومه‌تی سوریا دووباره باكوور كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه
وێستگه نیوز -
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت جارێكی تر حكومه‌تی سوریا باكووری ئه‌و وڵاته كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له كۆتاڕۆژی په‌نجاوپێنجه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایشی میونشن، به‌شداری له پانێڵی په‌یوه‌ندیدار به سوریا كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
جێمس جێفری وتی: "ئه‌مریكا نایه‌وێت حكومه‌تی سووریا دووباره باكووری ئه‌و وڵاته (سوریا) كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه".
وتیشی: "سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئامانجه‌كانی واشنتۆن له‌باره‌ی باكووری رۆژئاوای سوریا نه‌گۆڕاوه، ئه‌مریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی له سوریا، له په‌یوه‌ندی نزیكدایه له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانه‌كانی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ھه‌میشه به ھاوپه‌یمانانمان وتووه، ئه‌مه كشانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێ و خێرا نییه، كشانه‌وه‌یه‌كی ھه‌نگاو به ھه‌نگاو ده‌بێت".
PM:10:26:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت