به‌ڤیدیۆ..روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نگرێكی داعش و پۆلیسێكی ئه‌مریكا
دیمەنێک لە روبەڕوبونەوەکە
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ئه‌مریكا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی روبه‌ڕوبنه‌وه‌ی نێوان كه‌سێك و كارمه‌ندێكی پۆلیس بڵاوكرده‌وه كه تیایدا پۆلیس ته‌قه له‌و كه‌سه ده‌كات.
تۆڕی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه روداوەکە مانگی رابردو رویداوە و لایەنگرەکەی داعش به‌ناوی ئیسماعیل حامد، ته‌مه‌نی 18 ساڵه و خۆی په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كردوه و پێی وتون كه چه‌قۆ و به‌ردی پێیه و ده‌توانن بێن روبه‌ڕوی ببنه‌وه.
ئیسماعیل ناونیشانی ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ماریكۆبا له ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا به پۆلیس داوه و كه هێزه ئه‌منییه‌كانیش چونه‌ته شوێنه‌كه، داوای ناسنامه‌یان لێكردوه، ئه‌ویش داواكه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و لایه‌نگره‌ی داعش به‌ردێكی گرتوه‌ته پۆلیسه‌كه و لێی دوركه‌وتوه‌ته‌وه، پۆلیسه‌كه داوای لێكردوه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام ئه‌و چه‌قۆیه‌كی به‌رودا هه‌ڵگرتوه، بۆیه دواجار پۆلیسه‌كه به‌ناچاری دوو فیشه‌كی پێوه ناوه و دوای چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌وه براوه‌ته گرتوخانه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا.
هاوكات رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه كه نوسینگه‌ی داواكاری گشتی ئیسماعیلی به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه به ئه‌نقه‌ست گێچه‌ڵی به پۆلیس كردوه و هاوكاریی داعشیشی كردوه و بڵاوكراوه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و رێكخراوه بڵاوكردوه‌ته‌وه.
PM:10:00:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 11376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت