کچە دیزاینه‌رێك بەشێوازی سەرنج راکێش جوانکاری بۆ ئەسپ دەکات
وێستگه نیوزـ
میلۆدی ھامس ئەو کچە دیزاینەرەیە، کە دیزاینی سەرنجراکێش و چاوەرواننەکراو له قژی ئه‌سپ و مووی جه‌سته‌ی ئه‌سپێكدا کردوە، هه‌ر له‌وه‌شه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردوه به پیشه‌ی خۆی و ئێستا به جوانترێن ستایڵ نه‌خش له جه‌سته‌ی ئه‌سپسدا ده‌كێشێت.
ھامس دەرچوی بەشی دیزاینە و بە "ده‌لاكی ئەسپەکە" ناسراوە، ھامس ئەم کارەی كردووه به بزنس و بەشێوەیەکی ھونەری کار لەسەر رازادنه‌وه‌ی قژی ئەسپ دەکات، له لێدوانێكیشدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن وتویه‌تی " ھەموو کات حەزم لە ھونەرو دیزاینکردن بوە، ئەم کارەشم خۆش دەوێت".
به‌پێی سی ئێن ئێن دەڵێت ھامس هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ئه‌م خوایایه هه‌بووه، ئه‌وه‌ش كاتێك قژی (جوان‌و - ئەسپە بچوکەکە)ی به ستایلی كلاسكی چاککردوە، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خساند كه چیتر له‌و بواره‌دا كار بكات و بیكات به پیشه‌ی خۆی.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی ده‌ستكردن به‌وكاره جیاوازه، هامس-ی دیزاینه‌ر ئاشكرایكردوه، بیرۆكه‌كه‌ی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كاتێك تێبینی ئه‌وه‌ی كرد گیانداره ماڵییه‌كه‌ی توشی نه‌خۆشییه‌ك بووه و به‌شێوه‌یه‌كی باش مووی لێ نایه‌ت، بۆیه بیری له‌وه كردوه ئه‌سپه‌كه‌ی به‌جۆرێك بڕازێنێته‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی پێوه‌دیار نه‌بێت.
كه هاوڕێكانیشی كاره‌كه‌ی هامس-یان بینی داوایان لێ‌كرد مووی ئه‌سه‌په‌كانیان به‌و ستایله هه‌ڵپاچێت و دوای ئه‌وه‌ش ده‌ماوده‌م و به‌شێوه‌ی زاره‌كی چه‌ندین داوا بۆ هامس هات تا ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات.
هامس دەڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوو، رارابوو لەوەی ه‌ست به‌و كاره بكات یان نا، دواجار بڕیاریدا کە كاره‌كه بكات و سەرکەوتووش بوو تیایدا، هه‌ر له‌وه‌شوه ناوبانگی دەرکرد و توانی ببێتە خاوەنی پیشەی خۆی.
سی ئێن ئێن زیاتر لەسەر هامس دەدوێت و دەڵێت: کارکردن بۆ پیشەیەکی لەو جۆرەو نەخشەداڕشتن بۆی، شەش ساڵی خایاند،تا لەکۆتاییدا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکیەوە میوانداری کرا بۆ ئەوەی کارەکانی نمایش بکرێت و بتوانێت یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە حەز بەم کارە دەکەن".
دوای به‌سه‌ربردنی دوو ساڵ لە ئەمریکا، ھامس گەرایەوە بۆ بەریتانیا و سه‌باره‌ت به‌و گه‌شته‌ی وتی: "ئەمە گەشتێکی باوەر پێنەکراو بوو، لەوە قوڵتربوو کە من بیرم لێ ئەکردەوە". ئەوەش دەخاتە ڕوو "کلیلی ئەم سەرکەوتنەم ھاوبەشیکردنە لەگەل نمایش‌کردنی کارەکەم و چۆنێتی کارکردنمە، بەوەش هەوڵدەدەم خەلکانیتر دلخۆش بکەم و بییانکەمە بەشێک لەبەختەوەربونی خۆم".
ھامس بە دانانی وێنەی کارەکانی لە تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان کارێکی وای کردوە بەناوبانگتر بێت و بەرەو داھاتویەکی رونی ببات، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018، ھامس بۆ ئاھەنگی یادی 100 ساڵه‌ی راگرتنی جەنگی جیھانیی یەکەم بانگهێشتكرا.
لە ئینگلیزییەوە-کانی محەمەد
PM:08:50:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت