خانه‌واده‌ی شه‌میما بیجوم، ئه‌و كچه به‌ریتانییه‌ی په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی داعشه‌وه كرد، داوا له به‌رپرسانی له‌نده‌ن ده‌كه‌ن كچه‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه به‌ریتانیا.
شه‌میما له‌تاو نه‌هامه‌تیی جه‌نگ رایكردوه و له كامپێكی په‌نابه‌رانی ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانانی كوردی سوریادا ده‌ژی و له چه‌ند رۆژی رابردوودا كوڕێكی بووه.
شه‌میما كه ئێستا ته‌مه‌نی 19 ساڵه به "بوكه‌كه‌ی داعش" ناسرابوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوز وتویه‌تی: له‌وه نیگه‌رانه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه به‌ریتانیا كوڕه‌كه‌ی لێ جیا بكه‌نه‌وه، پاشان وتویه‌تی: "هیچ كارێكی مه‌ترسیدارم له سوریا نه‌كردوه و ته‌نها وه‌ك كابانێكی ماڵه‌وه خزمه‌تی مێرد و منداڵه‌كانم كردوه".
شه‌میما بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی پاڕاوه‌ته‌وه و وتویه‌تی:"نه‌مزانی به‌وجۆره تێوه‌ده‌گلێم، هیوادارم له‌به‌ر خاتری من و منداڵه‌كه‌م رێگه بده‌ن بگه‌ڕێمه‌وه، من ناتوانم بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌م كامپه‌دا بژیم".
هاوكات خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و كچه داعشه ده‌ڵێن: "پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌میما وه‌ك هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانیا بگه‌ڕێنرێته‌وه وڵات و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه: "منداڵه‌كه‌ی شه‌میما بێتاوانه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له وڵاتی خۆیدا به ئاشتی و ئارامی گه‌وره ببێت"، پێشوازیشیان له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كردوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یان بكرێت و داوای هاوكاریی حكومه‌تیشیان كردوه كچه‌كه‌یان بگه‌ڕێنێته‌وه به‌ریتانیا.
شه‌میما 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چووه سوریا و له‌وێ په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی داعشه‌وه كرد و له‌گه‌ڵ داعشێكی هۆڵه‌ندی به‌ناوی یاگۆ رێجیك، هاوسه‌رگیریی كرد كه ئێستا ته‌مه‌نی 26 ساڵه و له سوریا ده‌ستبه‌سه‌ره.
شەمیما لای راست- لای چەپ-ژنێک کوڕە تازە لەدایکبوەکەی شەمیمای هەڵگرتوە
ساڵی 2015 شەمیما لەگەڵ دوو کچی تر بەرەو سوریا رۆیشتن
شەمیما و کادیزە سوڵتانە و ئەمیرە عەباسی بەرەو سوریا دەڕۆن-سالێ 2015
کادیزە سوڵتانە-لای چەپ، ئەمیرە عەباسی-لای راست
مێردە هۆڵەندیەکەی شەمیما-وێنەکە ساڵی 2011 گیراوە
PM:06:56:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه