به‌ڤیدیۆ..سه‌ربازانی ئه‌مریكا دووپشك ده‌خۆن و خوێنی مار ده‌خۆنه‌وه
خواردنەوەی خوێنی مار و خواردنی دووپشک
وێستگه نیوزـ
له تایلاند مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌نێوان چه‌ند وڵاتێكی جیهان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا سه‌ربازانی ئه‌مریكا دووپشكیان خوارد و خوێنی ماریشیان خوارده‌وه.
مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه به‌ناوی "كوبرای ئاڵتونی" سێشه‌ممه‌ی رابردوو به به‌شداریی ئه‌مریكا و تایلاند و سه‌نگافوره و ژاپۆن و چین و هندستان و ئیندۆنیسیا و مالیزیا و كۆریای باشور له تایلاند به‌ڕێوه‌چووه.
له مانۆڕه‌كه‌دا سوپای وڵاتانی به‌شداربوو مه‌شق و راهێنانی مه‌دیدانیان كردوه و پرۆسه‌ی تایبه‌تیشیان له بواره‌كانی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی و فریاگوزاری جێبه‌جێكردوه كه بتوانن له‌كاتی رودانی كاره‌ساتدا جێبه‌جێی بكه‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ربازانی ئه‌مریكا له مانۆڕه‌كه‌دا دووپكشیان خواردووه و خوێنی ماریشیان خواردوه‌ته‌وه.
PM:03:36:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت