کاندیدەکەی تڕامپ لەوەرگتنی پۆستی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کشایەوە


وێستگەنیوز:

هێزەر ناوێرت کاندیدی دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی نوێنەری وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کشایەوە.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە ماڵپەری سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە "هێزەر ناوێرت، وتەبێژی پێشوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە کاندیدی دۆناڵد ترامپ بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە ڕاگەیاندوە".

هێزەر ناوێرت بە سی ئێن ئێنی تووە "دەیەوێت لە ماوەی داهاتودا پابەندە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندێتی خیزانی بێت بەهۆی هەندێک بەهای کۆمەڵایەتی بەرژەوەندی خێزانییەوە بڕیاری کشانەوە داوە".

ناوێرت پێشتر بێژەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی فۆکس نیوز ی کە ئەو کەناڵە نزیەکایەتی تەواوی لە دۆناڵد تڕامپ هەیە و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە و لە ماوەی ڕابردوشدا لە لایەن دۆناڵد ترامپەوە کانید کرا بۆ ئەوەی جێگەی نیکی هێلی، نوێنەری پێشوی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان بگرێتەوە.
هــ. ر


PM:02:03:17/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت