سبه‌ینێ له‌سه‌رانسه‌ری عیراق مامۆستایان ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
نه‌قیبی مامۆستایانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكارییه‌ك سبه‌ینێ له‌سه‌رانسه‌ری عیراق مامۆستایان ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه مانگرتنه‌كه هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
عه‌باس كازم ئه‌لسودانی نه‌قیبی مامۆستایانی عیراق له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز رایگه‌یاند كه "سبه‌ینێ و دووسبه‌ی 17 و 18ی شوبات مامۆستایان له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا مان ده‌گرن".
عه‌باس كازم ئه‌لسودانی نه‌قیبی مامۆستایانی عیراق وتی: "ئه‌م مانگرتنه بۆ خستنه‌ڕووی داواكاری مامۆستایانه كه داواكاری یه‌كه‌میان ئه‌نجامدانی چاكسازییه له بواری په‌روه‌رده‌دا".
وتیشی: "داواكاری دووه‌م باشكردنی بارودۆخی قوتابی عیراقی و چاكسانی له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا و چاكسانی له ژێرخانی په‌روه‌رده‌دا به‌تایبه‌ت كه عیراق پێویستی به هه‌زاران قوتابخانه هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه داواكاری سێیه‌میان دابینكردنی بودجه‌یه‌كی شایسته‌یه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تا بتوانرێت له‌ڕێی خولی راهێنانه‌وه توانای مامۆستایان په‌ره‌ی پێبدرێت.
روونیشیكرده‌وه كه داواكاری چواره‌میان دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونه بۆ مامۆستایان كه ده‌ستووری عیراق بڕیاری لێداوه.
نه‌قیبی مامۆستایانی عیراق راشیگه‌یاند كه دواداواكاریشیان لابرنی ئه‌و زوڵمه‌یه كه له مامۆستایان ده‌كرێت له‌ر ووی پله‌به‌رزكردنه‌وه و مانگرتنه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیبراهیم ئه‌لخبت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل به‌وه‌كاله‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاری دا سبه‌ینێ و دووسبه‌ی 17 و 18ی شوبات بكرێته پشووی ره‌سمی قوتابخانه و خوێندنگاكان".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و بڕیاره وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ داواكاری مامۆستایان دراوه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌میل ئه‌لمیاحی پارێزگاری واست رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان له سنووری پارێزگاكه‌دا راده‌گیرێت.
پارێزگاری واست ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و بڕیاره بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ته بۆ مامۆستایان تا ده‌رفه‌تی داواكردنی مافه یاساییه‌كانیان هه‌بێت.
PM:11:31:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت