سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حه‌شدی شه‌عبی له رووداوێكدا گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره رایگه‌یاند كه داغر ئه‌لموسه‌وی سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای خێرای به‌سره- به‌غدا گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019 داغر ئه‌لموسه‌وی فه‌رمانده‌ی لیوای حه‌وت (لیوای مونته‌زه‌ر) به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگای خێرای به‌سره- به‌غدا برینداربوو".
وتیشی: "ده‌ستبه‌جێ داغر ئه‌لموسه‌وی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی فه‌یحا له به‌سره، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ر له گه‌یشتنی گیانی له‌ده‌ست دا".
داغر ئه‌لموسه‌وی یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه سیاسییه دیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای به‌سره و له خولی یه‌كه‌مدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوو، دواتر بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار بوو بۆ كاروباری هۆزه‌كان.
پاشان بووه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی شوهه‌دای ئیسلامی، دواتر بوو له ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد و بینای سه‌ر به ره‌وتی شه‌هیدی میحراب.
له ناوه‌ڕاستی 2013دا رۆڵێكی كارای هه‌بوو له دامه‌زراندنی ئیئتیلافی به‌سره له‌پێشدا، و له 2015دا ده‌ستبه‌رداری كاری سیاسی بوو و بووه فه‌رمانده له حه‌شدی شه‌عبی.
دوای فتواكه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی (لیوای مونته‌زه‌ر)ی دامه‌زراند كه سه‌دان چه‌كداری له خۆده‌گرت و به‌شداری شه‌ڕه‌كان دژی رێكخراوی داعشی كرد.
PM:10:19:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت