پارتی و گۆڕان گه‌یشتنه رێككه‌وتن
فۆتۆ: بڕیار نامیق
وێستگه نیوز –
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشتنه رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتاییهات و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان
ڕۆژی 16 /2 /2019 شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی، كۆبوونه‌وه
له كه‌شوهه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا، گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه‌ی به‌رپرسیارانه كرا، په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا و گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان هه‌ردوولا خرایه‌ڕوو
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو شاند، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
1 - رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سه‌ند كرا.
2- له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 18 ی 2 ی په‌رله‌مانی كوردستاندا فراكسیۆنی پارتی و فراكسیۆنی گۆڕان به‌شدار ده‌بن.
3- له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی و به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
4- پڕۆژه‌ی ڕێككه‌وتن ده‌برێته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تیی هه‌دوولا بۆ په‌سه‌ندكردنی.
PM:08:08:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت