نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه
نه‌جمه‌دین كه‌ریم و کۆسرەت رەسول.. ساڵی 2017
وێستگه نیوز –
نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له حزبه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه له 15ی ته‌مموزی رابردوو پێشكه‌شی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كردووه.
ئه‌مڕۆ ده‌قی نامه‌یه‌كی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه كه له 2018/7/15دا ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كردووه و تیایدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و حزبه راگه‌یاندووه.
له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌دا نه‌جمه‌دین كه‌ریم نووسیویه‌تی: "به‌م نامه‌یه له‌ڕێی به‌ڕێزتانه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: "هۆیه‌كان زۆرن له باڵباڵێنی ناو سه‌ركردایه‌تی، چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حیزب، دژایه‌تی یه‌كتر و كاركردن به شێوه‌یه‌ك كه پیاوه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره و نه‌مر وه‌كو جه‌نابی مام جه‌لال رۆژێ سه‌ركرده‌ی ئه‌م حیزبه نه‌بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له هه‌مووی زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌نه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه بوونه هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و راده‌ستكردنی به دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌رانبه‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكی درۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانێك".
له كۆتایی نامه‌كه‌ش، روونیده‌كاته‌وه، كه هه‌موو هۆكانی وازهێنانی باس ناكات و ده‌ڵێت: "له كاتی پێویست هه‌مووی ده‌خه‌مه‌ڕوو بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بڕیاردرا كه دوورخسته‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له رێزكانی یه‌كێتی بدرێته لیژنه‌یه‌ك و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكات.
PM:08:06:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 23664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت